zagros news agency

ئێران هاووڵاتیەکی بەتۆمەتی سیخوڕیکردن لەسێدارەدا

 

ئاژانسی هەواڵی ‘میزان’ـی سەر بە دەسەڵاتی دادوەری ئێران، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، 29ـی ئەیلوولی 2025، دەسەڵاتداران کەسێکیان بە ناوی ‘بەهمەن چوبی ئەسل’ بەتۆمەتی سیخوڕی بۆ ئیسرائیل لەسێدارەدا.

تاران لە دوای جەنگی 12 ڕۆژە لەگەل ئیسرائیل ژمارەیەک کەسی لە سێدارە داوە، بەتۆمەتی ئەوەی پەیوەندییان بە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیلی مۆساد و ئاسانکاری بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی لەو وڵاتەدا هەیە.

ئاژانسی هەواڵی میزان باسی لەوەشکردووە، “ئامانجی سەرەکی مۆساد بەدەستهێنانی داتابەیسەکانی دەزگاکانی حکوومەت و هاککردنی ناوەندەکانی داتاکانی ئێران بووە. جگە لەوەش هەوڵیدا ئامانجە لاوەکییەکانی دیکە بەدیبهێنێت، لەوانەش گەڕان بەدوای ڕێڕەوی هاوردەکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دادگای باڵا تانەی تۆمەتبارەکەی ڕەتکردووەتەوە و سزای لەسێدارەدانی بە تۆمەتی ” گەندەڵی لەسەر زەوی ” پەسەندکرد.

لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، جەنگ لەنێوان ئێران و ئیسرائیل سەریهەڵدا، کە یەکەمجار ئیسرائیل هێرشەکانی دەستپێکرد و چەندین ئامانجی جیاجیای لە ئێران بۆردومان کرد.

دوای کۆتایی هاتنی جەنگ کە 12 ڕۆژی خایاند، دەسەڵاتدارانی ئێران هەڵمەتێکیان بۆ دەستگیرکردنی ئەو ئێرانییانەی سیخوڕیان بۆ ئیسرائیل دەکرد، دەستپێکرد و لەو ماوەیەدا لانیکەم 10 کەسی بەتۆمەتی سیخوڕی لەسێدارەداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

هێرشی داعش بۆسەر هەدەسە ٥ کوژراو و بریندارێکی لێکەوتەوە

سەڵاح

لە هەولێر .. کۆربەندێک لە بارەى گەڕانەوەی ترەمپ بۆ کۆشکی سپی سازکرا

یاسین