zagros news agency

سەرۆكی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/29، مەسرور بارزانی سەرۆكی حکومەتی هەرێمی كوردستان ، پێشوازی لە مەقسود ئەلحەق باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق كرد.
سەرۆکی حکومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون ،هەموو پشتیوانییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دووپات کردەوە لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.
باڵیۆزی بەنگلادێش ، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوندییەکانی بەنگلادێش و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. هەروەها بە ناوی ڕەوەندی بەنگلادێشی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان ، سوپاس و پێزانینی بۆ هاریکاری و کارئاسانی و میوانداریی خەڵک و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

سەڵاح

رێباز حەملان بۆ زاگرۆس زانیاری له‌سه‌ر هاتنی مووچه‌ پێش جه‌ژن ئاشكراده‌كات

یاسین

نزار ئه‌حمێ: پارتی ژبو پاراستنا قه‌وارێ هه‌رێما كوردستانێ گەلەک گرنگه‌

یاسین