zagros news agency

پاریس سانجێرمان بەدوای شوێنگرەوەی حەکیمی دەگەڕێت

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی یانەی پاریس سانجێرمان بەهۆی ئەو لێشاوەی پێکان،کە ڕووی لەیانەکە کردوە بۆ گواستنەوەی زستانە خۆی ئامادە دەکات و یەکەم پێگەش،کە بەدوایدا بگەڕێت شوێنگرەوەی ئەشڕەف حەکیمی ئەستێرەی یانەکەیە.

 

پاریس سانجێرمان لە گواستنەوەی ئەم هاوینە زۆر بەکزی کاری کرد و (ڕیناتۆ مارین و ئیلیا زابارنی و لۆکاس) گواستەوە ڕیزەکانی ئەمەش وەک ڕاگرتنی هاوسەنگیەک لەتیپەکە بەڵام پێکانی ئەستێرەکانی یانەکە بۆشایی گەورەی دروست کردوە لە تیپەکە و یانەکەش دەیەوێت بەزووترین کات خۆی ئامادە بکاتەوە بۆ ڕکابەریەکان.

 

لیکیپ ئەوەشی ئاشکرا کردوە ئینریکی ڕاهێنەری یانەکە دانی بەهەڵەکەی خۆی داناوە و هەستی تەواوی کردوە بەو کەمیانەی کەوتۆتە نێو تیپەکەی بۆیە بەپەلە داوای لە سەرۆکی یانەکە ناسڕ خلێفی کردوە بۆ گواستنەوەی زستانەی یاریزانان چەند یاریزانێک بگوازێتەوە تیپەکە،بەڵام تاکو ئێستا ناوی ئەو یاریزانانە ئاشکرا نەبوو،کە ئینریکی تەمای هەیە بێنە پاریس سانجێرمان.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

تاوە باران دەبارێ

یاسین

خولی ئەڵمانیا.. ئەڵمانیا شکستی هێنا و سێ خاڵی تری لەدەستدا

یاسین

بۆ رێكارێكی لێخۆشبوون لە پێشینەی خانووبەرەی كەسوكاری شەهیدان نووسراوێك كرا

سەڵاح