zagros news agency

کاتی گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆکامپ نۆ دیاریکرا

 

دوای مشتومڕێکی زۆر و کۆمەڵێک کێشە و ئاڵۆزی لەکۆتاییدا وادەی گەڕانەوەی یانەی بارسێلۆنا بۆ یاریگا تایبەتیەکەی دیاریکرا،کە لەزاری یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپاوە بڵاوکرایەوە یاریگای کامپ نۆ یاری نێوان بارسێلۆنا و ئۆڵۆمپیاکۆسی یۆنانی لەخۆ دەگرێت.

 

گەڕانەوەی بارسێلۆنا بۆ کامپ نۆ پاش نۆژەنکردنەوەی خۆی لەچەند مەرجێک دەبینێتەوە و یانە کەتەلۆنیەکە ئامادەیی نیشانداوە بۆ جێبەجێکردنیان،کە ئەمەش ماوەیەک بەر لەئێستا لەڕێگەی بەیاننامەیەکەوە گەیاندبوویانە یوفا ئێستا یوفا وەڵامی کۆتایی داونەتەو.

 

یاریگای کامپ نۆ دەکەوێتە شاری بارسێلۆنای پایتەختی هەرێمی کەتەلۆنیا لە ئیسپانیا لەساڵی 1954 دەست کراوە بە دروست کردنی و لەساڵی 1957 کراوەتەوە و جێگای 105 هەزار هاندەری هەیە و خاوەنداریێتی دەگەڕێتەوە بۆ یانەی بارسێلۆنا،کە بەپێی زانیاریەکان بێت ئەو زەویەی یاریگای کامپ نۆی لەسەر دروست کراوە بەهاکەی دەگاتە نزیکەی 2 بلیۆن یۆرۆ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

میلان چاوی لە هێرشبەرێکی نوێیە

یاسین

دواین زانیاری لەسەر پێکانەکەی لاوتارۆ مارتینێـز

یاسین

لیڤاندۆڤسکی ژمارەیەکی پێوانەیی مێسی یەکسان کردەوە

یاسین