وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌سه‌ر پێویستیی به فه‌رمی ناساندنی مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ گه‌لی فه‌ڵه‌ستین کرده‌وه، کە هۆکاری سەرکەوتنی هه‌ر پلانێکی ئاشتییه.
عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له کاردانه‌وه‌یه‌ک دا سه‌باره‌ت به پلانی 21 خاڵیی دۆناڵد ترامپ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی غه‌ززه گوتی، ئێران چاوه‌ڕێیه بزانێت پلانه‌که‌ی ترامپ مافی دیاریکردنی چاره‌نووس به گه‌لی فه‌ڵه‌ستین ده‌دات یان نا.
عێراقچی جه‌ختی له‌وه کرده‌وه وڵاته‌که‌ی به‌رده‌وام خوازیاری کۆتاییهێنان به کۆمه‌ڵکوژیی غه‌ززه بووه و پێی وایه ده‌بێ هه‌موو وڵاتان بۆ ڕاگرتنی ئه‌و تاوانکارییه پێکه‌وه هاوکاری بکه‌ن.
عێراقچی گوتی: “له ساڵانی ڕابردوو دا زیاتر له 100 پلان بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی غه‌ززه خراوه‌ته ڕوو، به‌ڵام تاکه پلانێک سه‌ر ده‌گرێت مافی خه‌ڵکی فه‌ڵه‌ستین بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆی به فه‌رمی بناسێت.”
هەواڵی داهاتوو

