zagros news agency

مۆرینیۆ ستایشی فلۆرێنتینۆ پێرێز دەکات

 

خۆزێ مۆرینیۆ دوای بردنەوەی چێڵسی بەرامبەر بەنفیکا لە یاریگای ستامفۆرد بریج بە گۆڵێکی بێ وەڵام هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد، بە ئاشکراکردنی پەیامێکی تایبەتی لەلایەن فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیال مەدریدەوە،کە پێیگەیشتووە.

مۆرینیۆ دەڵێت، فلۆرێنتینۆ پەیامێکی بۆ ناردبووم و پێی وتم زۆر دڵخۆشە بۆ گەڕانەوەم بۆ یانەیەکی ئاستی خۆم، ئەوە هەمان فلۆرێنتینۆیە کە ئەمڕۆ سەرکردایەتی یانەی ڕیال مەدرید دەکات، پەیوەندییەکەمان هێشتا بەهێزە.

ڕاهێنەرە پورتوگالییەکە هۆکارەکانی هەڵبژاردنی بەنفیکای ڕوونکردەوە و ڕایگەیاند، دوای دوا ئەزموونم ئارام بووم، هەرگیز بیرم لەوە نەدەکردەوە گەڕانەوەم بۆ پورتوگال بێت، خێزانەکەم لە لەندەن دەژین، بەڵام گەڕامەوە چونکە بەنفیکا پڕۆژەیەکی گەورەیە و شایەنی ئەو تەحەدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لەم هەفتەیەدا ڕۆژێك دەبێتە پشووی فەرمی

یاسین

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە

یاسین

یاری کۆتایی کەنداو دوادەخرێت

یاسین