zagros news agency

هاوکاری دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی ٩ دابەش دەکرێت

 

راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە

 

ئەمڕۆ ٥ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥ هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى(٩) تەمویلی وەزارەتی پێشمەرگە کرا، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریارى سەربازى) دەستدەکرێت بە ئەنجامدا رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و بۆ ئەم مەبەستەش رۆژی دووشەمە بەرواری  (٦)ی ئۆکتۆبەر دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

لەم مانگەدا، نزیکەی (٩٧٪) ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە بە سیستەمی پڕۆژەی هەژماری من هاوکاری هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکیەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ.. نەرویج بە سەرکردایەتی هالاند سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەستهێنا

یاسین

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق کۆبووەوە

گوران

کارکردن لە هەردوو زۆنی بی و دی هەشتی حەسارۆکان بەردەوامە

سەڵاح