لە گەڕی حەوتەمی پریمەرلیگی ئینگلتەڕا یانەی یانەی مانچێستەر سیتی بووە میوانی یانەی برێتفۆرد لەنێو یاریگای برێتفۆرد کۆمەنێتی و توانیشی یاریەکە بباتەوە بەڵام بەوپەڕی زەحمەتیەوە سێ خاڵی یاریەکەی بەدەسهێنا
لەسەرتای یاریەکەوە مان سیتی وەک پیشەی هەمیشە هەنگاوەکانی ڕووی لەگۆڵی یانەی ڕکابەری بوو دوای چەن مەترسیەکیش ئێرلینگ هالاندی ئەستێرەی نەرویجی گەیشتە سەر گۆڵی برێتفۆرد و توانی گۆڵی یەکەمی مان سیتی تۆمار بکات و گێمی یەکەم بەو ئەنجامە هاتە دوماهی.
لەگێمی دووەمی یاریەکە هەردوو تیپ هەوڵی تەواویاندا بۆ گۆڕینی ئەنجامی یاریەکە بەڵام سەرئەنجام یاریەکە بەو تاکە گۆڵەی هالاند لەبەرژەوەندی مان سیتی کۆتایی هات
بەو ئەنجاماش مان سیتی لە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی خۆی جێگیر کرد و برێتفۆردیش دابەزیە پلەی 16ـی خولەکە.
“سەرکار ڕێبوار”

