zagros news agency

پێنج پارکی گەورە لە هەولێر دروستدەکرێت

لە پێناو زیادکردنی ڕێژەیی سەوزایی و زیاتر پاراستنی ژینگەی شار، لە ناوەندی شاری ھەولێر لە سەر ڕووبەری 200 دۆنم زەوی دەستکراوە بە دروستکردنی 5 پارکی گەورە، کە تێیدا 40 ھەزار دار دەچێندرێت و ئەمساڵیش هەر پێنج پارکەکە تەواو دەکرێت، ئەوانیش بریتین لە:-

1- دروستکردنی پارکێک لە نزیک شەقامی 120 مەتری، لەسەر ڕووبەری 80 دۆنم زەویی و نزیکەی 8 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، لەئێستادا نزیکەی لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.

2- دروستکردنی پارکی رەشکین لەسەر ڕووبەری 47 دۆنم زەویی و 16 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و لە ئێستادا لە 50%ی کارەکانی تەواو بووە.

3- دروستکردنی پارکی گەڕەکی نازدار لە سەر ڕووبەری 4 دۆنم زەویی و 6 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت و لە 80%ی کارەکانی تەواو بووە.

4- دروستکردنی پارکی گەڕەکی ژیان لەسەر ڕووبەری 7 دۆنم زەویی و 5 ھەزار داری تێدا دەچێندرێت، کە ئەویش لە 70%ی کارەکانی تەواو بووە.

5- پارکی یەکتربڕی شەقامی 150 مەتری کە ڕووبەرەکەی 60 دۆنمە و کارکردن تیایدا بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پارەی ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی حزبی تەقەدوم کرد

دڵشاد

وەزارەتی پێشمەرگە هەواڵێكی كەناڵی (یەكی عێراقی) بە درۆ دەخاتەوە

سەڵاح