zagros news agency

بانکی نێودەوڵەتی: ئابووریی عێراق بەرزترین گەشە لەناو وڵاتانی عەرەبی تۆمار دەکات؛ یەکێک هۆکارەکان نەوتی کوردستانه

 

بانکی نێودەوڵەتی پێشبینی کرد ئابووریی عێراق لە ساڵی 2026دا بەرزترین رێژەی گەشە لەناو وڵاتانی عەرەبی تۆمار بکات، بەڕێژەیەک دەگاتە 6.7%، بەمەش پلەی یەکەمی عەرەبی بەدەست دەهێنێت لە لیستی ئەو وڵاتانەی کە پێشبینی دەکرێت ساڵی داهاتوو گەشەی ئابوورییان هەبێت.

بانکی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئەم گەشە بەرزە رەنگدانەوەی بووژانەوەی ئاشکرایە بە بەراورد بە پێشبینییەکانی مانگی حوزەیرانی 2025، ئەمەش بەهۆی بووژانەوەی کەرتی وزە و بەرزبوونەوەی هەناردەی نەوت، لەگەڵ هەوڵەکانی حکومەت بۆ بەهێزکردنی وەبەرهێنان لە ژێرخانی ئابووریدا و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات.

ئەم ئاستەی چاوەڕوانکراو نیشانەیەکی ئەرێنییە بۆ بووژانەوەی ئابووریی عێراق و گەڕانەوەی چالاکییەکانی، لە سایەی ئاڵنگارییە ئابوورییە جیهانی و هەرێمییەکاندا.

جێبۆتی بەڕێژەی گەشەی پێشبینیکراوی 6.1% لە پلەی دووەم هات، دوای ئەویش قەتەر بەڕێژەی 5.3%، پاشان فەڵەستین بە 5.1%، لەکاتێکدا ئیمارات گەشەکردنێکی بەڕێژەی 5% تۆمار کرد.

سەبارەت بە سعوودیە، پێشبینییەکانی گەشەی گەیشتنە 4.3%، دوای ئەویش میسر و مەغریب هاتن بەڕێژەی نزیکەی 4.2%، لە کاتێکدا رێژەکانی گەشە لە لوبنان، عومان، و لیبیا لە نێوان 3.5% بۆ 3.6% دا بوون.

جەزائیر، بەحرەین، و کوێت رێژەی مامناوەندییان تۆمار کرد کە لە نێوان 2.5% بۆ 3.1%دا بوون، لە کاتێکدا ئوردن و توونس بەڕێژەی کەمتر لە 2.7% هاتن و یەمەنیش بە بێ گۆڕانکاری لەسەر 2.5% مایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت دابەزینێکى بەرچاوى تۆمار کرد

سەڵاح

راوێژکارێکی سوودانی: ئەو وشکەساڵییەی کاریگەریی لەسەر عێراق و تورکیا هەیە گەیشتووەتە 60%

سەڵاح

مەرجەکانی کاندید بوون بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی ئاشکرا کرا

سەڵاح