zagros news agency

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق دەكات

ڕۆژی چوارشەممە 8ی تشرینی یەكەمی 2025 لە پیرمام سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتالیا لە عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی ئاشتی لە توركیا و بارودۆخ و دواپێشهاتەكانی سووریا ئاڵوگۆڕ كرا و هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هەردوولا هیوایان خواست ئەو هەڵبژاردنە و دەرئەنجامەكانی، گۆڕانكاریی ئیجابی لێ بكەوێتەوە و خزمەتی بنەماكانی دیموكراسی و نوێنەرایەتیی گەل بكات.

پڕۆسەی سیاسیی هەرێم و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی هەرێمی كوردستان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماڵپەڕ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات 2

hakar herki

به بەشداریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆنفڕانسی بەڕێوەبردنی ئەوقافی کڵێسا بەڕێوەچوو

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح