لە شاری لاس ڤێگاسی ولایەتی نیڤادای سەربە ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ پاڵەوانیەتی مستەر ئۆڵۆمپا بۆ یاریزانە پڕۆفیشناڵەکانی جیهان بەڕێوەچوو،کە تێیدا کۆمەڵێک یاریزانی گەورەی لەشجوانی تێیدا بەشدارن و دیارترینـیان سامسن داودا و دێرک لانیفۆرد و نیک واڵکەر.
ئەوەی چاوی زیاتری خستۆتە سەر خۆی هادی چۆپانی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە،کە ساڵی پار دووەمینی پاڵەوانەتیەکە بوو لەگەڵ ئەوەشدا ئەمساڵ بەیەکێک لە ڕکابەر سەرسەختەکان دادەنرێت بۆ بردنەوەی مێدالیای مستەر ئۆڵۆمپیا و بەیانی ئەنجامەکان ڕادەگەنرێت.
هادی خەڵکی لوڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و لەڕابردوودا لەیاری لەشجوانیدا خاوەن شاکارێکی گەورەیە و لەساڵی 2022 توانی ببێتە پاڵەوانی مستەر ئۆڵۆمپیا و لەگەڵ ئەوەشدا ساڵانی 2023 و 2024 پلەی دووەمی مستەر ئۆڵۆمپیای بەدەستهێـناوە و پێشبینی دەکرێت ئەمساڵیش ئەگەر یەکەم نەبێت دووەم وەربگرێت.
“سەرکار ڕێبوار”

