zagros news agency

سێر ئەلێکس فێرگسۆن ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا 

 

 

گواستنەوەی سێر ئەلێکس فێرگسۆن ڕاهێنەری پێشووی تەمەن 84 ساڵەی مانچستەر یونایتد بۆ نەخۆشخانە، تەنها هەنگاوێکی خۆپارێزی بووە و بارودۆخەکەی مەترسیدار نییە.

 

فێرگسۆن کە پێش یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد بینراوە، دواتر بە ئەمبوڵانس گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە. بەرپرسانی یانەکە گەشبینن کە بەم زووانە چاک دەبێتەوە و دەگەڕێتەوە ماڵەوە.

 

مایکل کاریک، ڕاهێنەری ئێستای یانەکە، دوای سەرکەوتنە پڕ بایەخەکەیان بەرامبەر لیڤەرپوول، هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ فێرگسۆن خواست و ئاماژەی بەوە کرد کە بێگومان بیستنی هەواڵی ئەم سەرکەوتنە کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی مامۆستا کۆنەکەی دەبێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مباپێ چەند نهێنیەک ئاشکرای دەکات

یاسین

جامی یۆرۆ.. هۆڵەندا بەئاسانی شکستی بە ڕۆمانیا هێنا

یاسین

فەرمی.. ریال مەدرید ڕۆیشتنی یاریزانێکی ڕاگەیاند

یاسین