zagros news agency

مەزڵووم عەبدی ڕێککەوتنی سەرەتایی لەبارەی تێکەڵکردنی هەسەدە بە وەزارەتی بەگریی سووریا ڕاگەیاند

 

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند، لەسەر میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانیان بە دامەزراوەکانی حکوومەت گەیشتوونەتە ڕێککەوتنی سەرەتایی.

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ‘هەسەدە’ بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، لەگەڵ دەسەڵاتدارانی حکوومەتی سووریا گەیشتوونەتە ‘ڕیککەوتنی سەرەتایی’ دەربارەی میکانیزمی تیکەڵکردنی هێزەکانیان بەوەزارەتی بەرگریی سووریا و ناوخۆ، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، گفتوگۆکان لەنێوان هەردوولا لە دیمەشق بەردەوامە.

مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع سەرۆکی سووریا لە 10ـی ئاداردا ڕێککەوتنێکیان واژۆکرد، کە چەند بڕگەیەکی لەخۆگرتبوو، دیارترینیان یەکخستنی دامەزراوە مەدەنی و سەربازییەکانی سەر بە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر بوو بە دامەزراوە نیشتمانییەکان، بەڵام بۆچوونە جیاوازەکانی نێوان هەردوولا ڕێگری لە پێشکەوتن و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەدا کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

کارکردن لە بەڕێوەبەرایەتی باری شارستانی، پاسپۆرت و نیشتەجێبوون تا ٤ـی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦ رادەگیرێن

یاسین

ڕووسیا ئامادەیی خۆی بۆ کۆگاکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران دەربڕییەوە

سەڵاح

وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا پەردەی لەسەر وتەبێژی زیرەکی دەستکرد لادا

یاسین