بۆ هەڤاڵی بەڕێز (مەردان عەونی) ئەندامی بەشی کارگێڕی و دارایی مەکتەبی سیاسی
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی مامی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (بەحری عەبدولجەبار)مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوەی هێژا و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و هاوخەمی هەڤاڵ و دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە و لە کۆستی دیکە بە دوور بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
۱۳ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲٥

