zagros news agency

نوێترین هەواڵ دەربارەی چاکبوونەوەی گارسیا

 

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دووپاتی کردەوە خوان گارسیای گۆڵپارێز تا ئێستا ئامادە نییە بۆ مەشق و ڕاهێنانەکانی بەرشەلۆنە، چونکە بەردەوامە لە چاکبوونەوە لە نەشتەرگەری ئەژنۆی ئەم دواییە.

تیمی پزیشکی بەردەوامن لە چاودێریکردنی وردی بارودۆخی گارسیا، ڕۆژانە چاودێری پێشکەوتنەکانی دەکەن بەڵام تا ئێستا هیچ وادەیەکی دیاریکراو بۆ گەڕانەوەی دیاری نەکراوە، ئەمەش وایکردووە بەشداریکردنی لە یاری کلاسیکۆ بەرامبەر ڕیال مەدرید نادیارە.

ئامانجی سەرەتای یانەکە ئەوە بوو کە ئەو لە پێکهاتەی یانەکەدا بێت بۆ یارییەکە، بەڵام بارودۆخی ئێستا وا دەردەخات بەدەستهێنانی ئەمە ئەستەمە، ئەمەش ستافی ڕاهێنەرانی یانەکە دەخاتە دۆخێکی قورس بۆ ئامانجی یانەکە لەم وەرزە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لوکاس هێرناندێز لە لایەن یوفاوە سزایەکی قورس دەدرێت

یاسین

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئامادەیە قوربانیەک بدات بۆ ئەوەی بەشداری مۆندیال بکات

یاسین

مۆلەر پێش یارییە گرنگەکەی بایرن چی گوت؟

یاسین