zagros news agency

سەرۆک بارزانی لەگەڵ دەزگەی باڵای ئەیلوول و گوڵان و هێزەکانی خەبات کۆبووەوە

 

رۆژی چوارشەمە 15ی تشرینی یەکەمی 2025 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ دەزگەی باڵای ئەیلوول و گوڵان و هێزەکانی خەبات کۆبووەوە.

لەو کۆبوونەوەدا سەرۆک بارزانی وتەیەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد و وێرای دەربڕینی پێزانینی خۆی بۆ خەبات و ماندووبوونی پێشمەرگە و تێکۆشەرانی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و ڕۆڵیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان و بەدیهێنانی ئازادی بۆ گەلی کوردستان ئەوەی خستەڕوو کە ئەوەی ئێستا هەیە بەرهەمی خەباتی پێشمەرگە و تێکۆشەرانەی گەلەکەمان و خوێنی شەهیدە قارەمانەکانمانە.

لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک بارزانی رۆشنایی خستەسەر بارودۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی کوردستان و عێراق و ئامۆژگاری و رێنمایی پێویستی لەبارەی پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق خستەڕوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سعودیە بە سه‌ده‌ها ملیار دۆلار وەبەرهێنان لە ئەمەریکا دەکات

سەڵاح

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

سەڵاح

وەزیرى خوێندنى باڵا بڕیارێکى گرنگ لە بەرژەوەندى قوتابیانی پارالێل و ئێواران دەردەکات

سەڵاح