zagros news agency

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەمەریكا منداڵان خەڵات دەكات و كتێبی فێربوونی زمانی كوردییان پێدەدات

بەڕێز خوناڤ ئەمین، نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەمەریكا، لە فێستیڤاڵێكی تایبەت بە كوردان لە شاری ناشڤێڵی پایتەختی ویلایەتی تێنیسی، كتێبی فێربوونی زمانی كوردی، بەسەر منداڵانی بەشداربوونی فێستیڤاڵەكە دابەش كرد.

فێستیڤاڵەكە لەلایەن سەنتەری “ناشڤیل”ی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی تایبەت بە كوردان لەو شارە رێكخرابوو. شاری ناشڤیل پایتەختی ویلایەتی تێنیسیە و لە ڕێكەوتی ٩ـى ئەیلوولی ٢٠٢٣، بە فەرمی لە چوارچێوەی لێكتێگەیشتنێك لەگەڵ پارێزگای هەولێر، وەك دەستەخوشكی هەولێر ناسراوە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

دوو تۆمەتباری فرۆشتنی سەماعەی قۆپیەکردن دەستگیرکران

یاسین

بە ڤیدیۆ… پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر ئەم هاوینە تەواو دەبێت، هەزار بیری ئاو دادەخرێن

سەڵاح

ڕوونکردنەوەیەک لە وەزارەتی کارەباوە

گوران