zagros news agency

به‌ناز عوسمان ره‌مه‌زان: چاومان لە سەركەوتنی گەورەیه ئه‌م جاره‌ خه‌ڵك زۆر زیاتر له‌ جاران پشتیوانیی پارتی ده‌كه‌ن

 

بەربژێری ژماره ٥ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، ده‌ڵێت: “ئەگەر سەیری ڕابردووی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین، دەبینین تاکە حزبە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان بە شێوەی دیموکراسییانە توانیویەتی دەنگێکی زۆری خەڵکی کوردستان بەدەست بێنێت و ببێتە یەکەمی کوردستان و عێراق و زۆرینەی کورسیی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەکان بباتەوە”.

 

به‌ناز عوسمان ره‌مه‌زان، كچی فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ عوسمان ره‌مه‌زان، كە بەربژێری ژماره ٥ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستانە لە بازنەی سلێمانی، بۆ زاگرۆس گوتی: “پارتی تاكە خاوەنی کوردستانە و ئەرکی سەرشانییەتی خزمەت بە کوردستانییان بکات. کابینەکانی پارتیمان لە حكوومەت خزمەتێکی زۆری کوردستانیان کردووە، هەرچەندە دوژمنان و ناحەزانی کوردستان کێشەی زۆریان بۆ هەرێمەکەمان دروست کردووە و فشاری زۆریان لە پارتی کردووە، سه‌ره‌نجام پارتی خۆی نەچەماند و زاڵ بوو بەسەر هەموو ئەو کۆسپ و تەگەرانەی دەیانهێنایە سەر رێگاكەی.“.

 

ئه‌وه‌شی خسته ‌روو: ”ئەگەر سەیری ڕابردووی پارتی دیموکراتی کوردستان بکەین، دەبینین تاکە حزبە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لە حوکمڕانیی هەرێمی کوردستان بە شێوەی دیموکراسییانە توانیویەتی دەنگێکی زۆری خەڵکی کوردستان بەدەست بێنێت و ببێتە یەکەمی کوردستان و عێراق و زۆرینەی کورسیی پەرلەمانی لە هەڵبژاردنەکان بباتەوە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە مێژوو خۆی بۆ خەباتی نەپساوەی ئەو حزبە دووبارە دەکاتەوە کە بە دەیان داستان و نەبەردیی تێدا تۆمار کردووە، بۆ کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆی دوور لە هەموو ناخۆشییەک کە جاران خەڵکی کوردستان بەدەست ناحەزەکانیەوە دەیچەشت.“

 

بەربژێری ژماره ٥ی لیستی ٢٧٥ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سلێمانی، ده‌شڵێت: ”ئێمە وەك پارتی دیموكراتی كوردستان بە دروشمەكانی (هاوبەشی و هاوسەنگی و سازان) دەچینە ناو ڕكابەریی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بە ئیرادە و پشتیوانیی دەنگدەران و بە ڕابردووی پڕ شانازیی پارتەكەمان و سەركردایەتییە حەكیمانەكەمان، چاومان لە سەركەوتنی گەورەیه،‌ ئه‌م جاره‌ خه‌ڵك زۆر زیاتر له‌ جاران پشتیوانیی پارتی ده‌كه‌ن، چونكه‌ ده‌زانن به‌ كردار خزمه‌تی خه‌ڵك ده‌كات و خاوه‌نی سه‌رۆك و كاریزمایەكی وه‌ك (سه‌رۆك بارزانی)یه‌.“

هەواڵی پەیوەندیدار

بانگەوازێك لە فراكسیۆنی پارتی بۆ كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕای گشتی

سەڵاح

ئیسرائیل: چه‌ند پێگه‌یه‌كی سه‌ربازی و سه‌كۆی دژه‌ فڕۆكه‌مان له‌ سوریا بۆردومان كرد

سەڵاح

دڵشاد شەهاب : خۆشبەختانە تێگەیشتنێکی باش و هاوبەش هەیە بۆ سەرجەم پرسەکان

یاسین