zagros news agency

ڕۆژنامەی هایۆم ئیسرائیل: ‘تۆفیق ئەبو نەعیم’ دەبێتە جێگرەوەی یەحیا سینوار

 

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی لە ڕاپۆرتێکیدا تیشکی خستۆتە سەر ‘تۆفیق ئەبو نەعیم’ وەک جێگرەوەی یەحیا سینوار و ئەو ڕۆڵەی کە پیشبینی دەکرێت لە دوای جەنگ لە غەززە بیگێڕێت.

ڕۆژنامەی ‘ئیسرائیل هایۆم’ بڵاویکردەوە، ئازادنەکردنی چوار گەورە زیندانی ناسراوی فەڵەستینی بەناوەکانی ‘ئیبراهیم حەمەد، حەسەن سەلامە، عەبدوڵڵا بەرغوسی و عەباس سەید، وایکردووە حەماس هەست بەوەبکەن دەرفەتێکی گرنگیان لەدەستداوە.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم چوار کەسە، بە ئاسانی توانای ئەوەیان هەبووە شوێنێ ئەحیا سینوار بگرنەوە، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، جێگرتنەوەی سینوار تەنیا لەو چوارکەسەدا قەتیس نەماوە، هەر بۆیە ڕۆژنامەکە لە باسی دیارترین کاندیدەکانی جێگرتنەوەی یەحیا سینواردا ئاماژەی بە ‘تۆفیق ئەبو نەعیم’ـی تەمەن 63 ساڵ کردووە و کە لە دایکبووی کەمپی ئاوارەکانی برێجە و یەکێکە لەوانەی لەئاڵوگۆڕێکدا لەبارەنبەر ‘گەڵعاد شالێت’ لە ساڵی 2011دا ئازادکراوە.

ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکە ڕایگەیاندووە، ئەبو نەعیم لە زانکۆی ئیسلامی لە شاری غەززە خوێندوویەتی و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە شەریعەتی ئیسلام بەدەستهێناوە و دواتر دکتۆرای بەدەستهێناوە.

لە ساڵی 1989دا، ئەبو نەعیم سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپێندرا و لەوێ فێری زمانی عیبری ئیسرائیلی بوو.ە

دوای ئازادکردنی، ئەبو نەعیم گەڕایەوە غەززە و چەندین پۆستی ئیداری لە حکوومەتی حەماسدا وەرگرتووە ، لەوانە چاودێری کاروباری بنەماڵەی چەکدارە کوژراوەکان و زیندانییەکانی حەماس.

بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، هەڵسەنگاندنی تەواو کراوە کە ئەبو نەعیم، هاوشێوەی کەسایەتییە باڵاکانی دیکە سەرکردایەتی حەماس بکات، چونکە بۆشاییەکی بەرفراوانتر لە لووتکەی سەرکردایەتی و قەیرانی ئابووری بزووتنەوەکە هەیە.

ڕۆژنامە ئیسرائیلییەکە جەختیشی کردەوە، ئێستا تەنیا ‘محەممود زەهار’ کە ئەندامێکی بەساڵاچووی مەکتەبی سیاسی حەماسە لە غەززە ماوە، ئەمەش لەکاتێکدایە ئەوانی دیکە لە شەڕەکەدا کوژراون یان ئێستا لە ئاوارەییدان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کارکردن لە پڕۆژەی دروست کردن و قیرتاو کردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی نازماوە بەردەوامە

سەڵاح

پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژه‌ یاسای هه‌مواری یه‌كه‌می بودجه‌ و ژمارەیەک پرۆژە یاسا کۆدەبێتەوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى ده‌كات

یاسین