zagros news agency

سەرۆکی دەستەی دەروازەکانی عێراق: ٥۹ شۆفێری عێراقی لە سووریا ئازادکران

 

سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، فەریق عومەر ئەلوائیلی، ئازادکردنی ٥۹ شۆفێری عێراقی لە وڵاتی سووریا و لێخۆشبوونیان لە سزای دارایی ڕاگەیاند، ئەمەش دوای ڕێنمایی ڕاستەوخۆی زەیدی بۆ بەدواداچوونی کەیسەکە.

فەریق عومەر ئەلوائیلی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیران، عەلی فالح زەیدی، ڕێنمایی داوەتە دەستەی دەروازە سنوورییەکان تا لەگەڵ لایەنی سووری لە پەیوەندیدا بن بە مەبەستی چارەسەرکردنی دۆسیەی ئەو شۆفێرە عێراقییانەی لە سووریا دەستبەسەر کرابوون.

ڕاشیگەیاند کە بەدواداچوون و پەیوەندیی ڕاستەوخۆ لەگەڵ سەرۆکی دەستەی گشتیی دەروازەکان و گومرگی سووریا ئەنجامدراوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیەی پەیوەست بوو بە سەرپێچیی ئەنجامدراو لە لایەن شۆفێرە عێراقییەکانەوە لە ناو خاکی سووریادا.

ئەلوائیلی جەختی کردەوە کە پەیوەندی و هەماهەنگییەکان بەرهەمدار بوون و بوونە هۆی ئازادکردنی سەرجەم ٥۹ شۆفێرە عێراقییەکە.

هەروەها ئاشکرای کرد کە توانراوە لێخۆشبوونی تەواوەتییان بۆ وەربگیرێت لەو سزا و غەرامە داراییانەی کە بەهۆی سەرپێچییەکانەوە کەوتبووە سەر شانیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا ئامۆژگاری ئیسرائیل دەکات هێرش نەکاتە سەر ئێران

سەڵاح

سەرۆکی نوێی دادگای فیدراڵی سوپاسی ئەندامانی دادگاکه دەکات بۆ کشاندنەوەی داواکاری خانەنشینییان

یاسین

زەوی بەسەر خانەنشینانیش دابەش دەكرێت

سەڵاح