zagros news agency

هەواڵگریی لوبنان دوو عێراقیی رفێنراوی لەسەر سنووری سووریا رزگار کرد

 

فەرماندەیی سوپای لوبنان رایگەیاند کە دوو هاوڵاتیی عێراقیی رفێنراو لەسەر سنووری نێوان سووریا و لوبنان ئازاد کراون.
فەرماندەییەکە لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند: “لە ئەنجامی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی چاودێری و ھەڵکوتان و بەدواداچوونی ئەمنی بە ئامانجی ئازادکردنی دوو عێراقییە ڕفێنراوەکە به ناوەکانی (ع.ج.) و (ا.ش.)، بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری توانی لە ناوچەی ‘مشاريع القاع’ لەسەر سنووری لوبنان و سووریا ئازادیان بکات.”

گوتی: “دوو رفێنراوەکە لە 1/9/2025 لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی رەفیق حەریرییەوە فێڵیان لێکرابوو و گوازرابوونەوە بۆ ناو خاکی سووریا، لەکاتێکدا رفێنەرەکان لە بەرامبەر ئازادکردنیاندا داوای پارەیان کردبوو. ھەروەھا بەڕێوەبەرایەتییەکە دوو سووریی بە ناوەکانی (ا.ح) و (م.خ) دەستگیر کردووە بەھۆی تێوەگلان لە رفاندنەکەدا.”

روونیشی کردەوە: “لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەستگیرکراوەکان بە سەرپەرشتی دادگای پەیوەندیدار دەستی پێکردووە و بەدواداچوون بەردەوامە بۆ دەستگیرکردنی تێوەگلاوانی دیکە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا تەواوى هێزەکانى لە پایتەختى نەیجەر کشاندەوە

سەڵاح

ئێران و ئەورووپا لە ئەستەنبووڵ لەسەر پرسی ئەتۆمی کۆدەبنەوە

یاسین

لێژنەی دارایی لە تەییف سامی نیگەرانە و داوا دەكات چیتر خشتەكانی بودجە دوا نەخات

سەڵاح