zagros news agency

هۆکارە دیارەکانی خوورانی پێست بەشێوەیەکی بەردەوام

بەشێک لە خەڵک بەردەوام هەست بەخوورانی پێستیان دەکەن، بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزانن، لەهەندێک دۆخدا لەوانەیە ببێتە هۆیبێزارکردنیان و سووربوونەوەش بەهۆی زۆری خوورانەوە.

بەپێی ماڵپەڕی”healthline” ئەمانە هۆکارە دیارەکانی خوورانی پێستن بەشێوەیەکی بەردەوام:

دوودڵی، دڵەڕاوکێ و خەمۆکی هۆکارێکی سەرەکیە بۆ خوورانی زۆری پێست.

هەندێکجار دووگیانی یەکێکە لە هۆکارەکان بۆئەوەی ئافرەتان هەست بەخوورانی پێستیان بکەن بەتایبەتی لەکاتی وشکبوونەوەی پێستیانبۆیە پێویستە ئافرەتانی دووگیان لەوماوەیەدا ڕێژەیەکی زۆر ئاو بخۆنەوە.

بەکارهێننای هەندێک لە دەرمانەکان دەبنە هۆی خوورانی پێست، بۆیە پێویستە لەکاتی بەکارهێننای هەر دەرمانێکدا کە یەکێک لە کاریگەرییەلاوەکییەکانی خوورانی پێستە ڕێنمایی پزیشک وەربگیرێت.

پێوەدانی مێرووەکان یەکێکی دیکەیە لە هۆکارە دیار و سەرەکییەکان.

گۆڕانی هۆرمۆنەکانی جەستە هەندێکجار دەبێتە هۆی خوورانی پێست و کاریگەری لەسەر میزاج دەبێت

هەواڵی پەیوەندیدار

کاریگەرییە لاوەکییەکانی خواردنە توونەکان لەسەر جەستە

lana

باشترین جۆرەكانی خۆراك بۆ ئازاری پشت و جومگەكان

lana

سودی زەردەچەوە و ئاوی لیمۆی بۆ تەندروستی مرۆڤ

lana