دوای ئەنجامدانی بە دواداچون لە لایەن تیمی ئابوری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ، بەهەماهەنگی لیژنەکانی قایمەقامێتی قەزای ناوەندی هەولێر و چاودێری بازرگانی ،دەستمان گرت بەسەر کۆگایەکدا کە بڕی ١٩ طن ڕۆنی زەیتی خۆراکی تێدابوو ،بەبێ هەبونی هيچ مۆڵەتێکی کارکردن و بە دور لە ڕێنمایە تەندروستی و خۆراکیەکان ،بەشێوەی ساختەکاری و بەتێکەڵ کردنی بۆن و ڕەنگ هەڵساون بەگۆڕینی ڕۆنی زەیتی ئاسای بۆ زەیتی زەیتون ، دواتر بەروار و لۆگۆی تایبەت بەخۆیان لێداوە تاکو لە بازاڕەکان بەهاوڵاتیانی ساغ بکەنەوە،بەفەرمانی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون و ڕێکاری یاسایی بەرامبەریان گیراوەتە بەر
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر
٢١ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٥

