zagros news agency

تاڤگە عومەر ڕەشید: درێژەپێدەری ئەو پەرلەمانتارانەی پێشوو ئەبین کە هەمیشە نموونە و سمبول بوون بۆ بەدیهێنانی مافەنەتەوەییەکان

کاندیدی ژمارە (٩) لەسەر لیستی ۲۷٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی سلێمانی، تاڤگە عومەر رەشید، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە یاسا، بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی یاسایی دەستەی پاراستنی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستانە و کادیری پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستانە، ده‌ڵێت: “خۆکاندیدکردم لەسەر لیستی جەنابی سەرۆک، لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو روانگەیەوە بوو کە من وەک ئافرەتێک و وەکوو کادیرێکی پێشکەوتووی ئەو حزبە هەمیشە باوەڕم وابووە کە پارتی دیموکراتی کوردستان هەڵگری بیری نەتەوایەتی و پارێزەری سەرەکیی پێگە و ژیانی هەرێمی کوردستانە لە ناوچەکە و لەسەر ئاستی عێراقیش، ئەوە پارتی دیموکراتی کوردستانە ئەتوانێ مافە نەتەوەییە رەواكانی گەلی کوردستان بیهێنێتە دی”.

تاڤگە عومەر رەشید، بۆ زاگرۆس، گوتی: “پارتی هەمیشە داکۆکیکاری مافی رەوای کوردستان بووە، کارەکتەری سەرەکیی بیرە نەتەوەییەکان بووە لە بەغدا و لە هەر شوێنێک پێویستی بە دەنگی كورد بووبێ، بەڵام ئێمە ئێستا قسەمان لەسەر بەغدایە، بۆیە حەزم کرد وەکوو کادیرێک و کەسێکی یاسایی لە داهاتوودا لە چوارچێوەی ئەو تیمەی کە دەچێتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ببم بە یەكێك لەو پارێزەر و داكۆكیكارانەی هەڵگری بیری كوردایەتی و پارتایەتین.

ئه‌وه‌شی خسته‌روو:هەموو ئەو هەڤاڵانەمان، هەموو ئەو پەرلەمانتارانەی لە ڕێگای فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتیی خەڵکی کوردستان لە بەغدا بوون، بەڕاستی ئەوەی جیای کردوونەتەوە ئەوە بووە خاوەن هەڵوێستی نەتەوایەتی و خاوەن بیر و هزری نەتەوایەتی بوون، هەمیشە شەڕیان لەسەر ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان و مافە نەتەوەییەکان و مافە دەستوورییەکان کردووە و توانیویانە بەرگریکارێکی سەرسەخت بن و هەمیشە دیدگای خۆیان هەبووە، ئەوەی ئێمە شانازیی پێوە دەکەین ئەوەیە پەرلەمانتارانی پێشوو لە فراكسیۆنی پارتی دیمووکراتی کوردستان بەڕاستی لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هیچ کاتێک چاوبەرەوژێری هیچ لایەنێک و هیچ بەرژەوەندییەک نەبوون، بە هەر جۆرێ بووبێ بەرگریی سەختیان لە مافەکانی خەڵکی کوردستان كردووە، زۆر جار گەیشتووەتە ئەوەی ژیانی خۆیان بخەنە مەترسییەوە، بەڵام کۆڵیان نەداوە، بۆیە ئێمەش لە روانگەی باوەڕی نەتەوەییبوون و لەسەر رێچكەی قوتابخانەی پارتی و بارزانی بتوانین درێژەپێدەری هەوڵ و هەنگاوەكانی ئەو پەرلەمانتارانەی پێشوو بین، ئەوان چۆن سەرسەختانە و پێشمەرگەئاسا لەناو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دیدگا و بۆچوونی خۆیان هەبووە و داخوازییەكانی خەڵکی کوردستانیان گەیاندووەتە فراکسۆنەکانی دیكە لەناو ئەنجومەنی نوێنەران، ئێمەش بتوانین دێژەپێدەری کاری ئەوان بین، ئەمە جیاوازیی پەرلەمانتارانی پارتییە لە پەرلەمانتارانی حزبەكانی دیكە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی میسر دەکات

دڵشاد

راگه‌یندراوێك له‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه‌

یاسین

ترامپ: ئەگەر ڕووسیا کۆتایی بە جەنگ نەهێنێت، مووشەکی تاماهاوک دەدەینە ئۆکراینا

یاسین