zagros news agency

ناڕەزایی دەربڕین لە تاران بۆ ئازادکردنی ئافرەتێکی ئێرانی لە فەڕەنسا

 

ژمارەیەک ئافرەت لە تاران لە بەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا گردبوونەوە و داوای ئازادکردنی “مەهدییە ئیسفەندیاری”یان کرد، کە ژنێکی ئێرانییە و لە مانگی شوباتی ئەمساڵەوە لە فەڕەنسا بە تۆمەتی پشتیوانیی تیرۆر دەستبەسەر کراوە.
مەهدییە ئیسفەندیاری بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی چەند پۆستێک لە تێلەگرامدا بۆ پشتیوانیی لە هێرشی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل، دەستبەسەر کراوە.
ئافرەتانی ناڕازیی تارانی لە بەردەم باڵیۆزخانەی فەڕەنسا لەزگەی سووریان لە دەمیان دا و بە بەرزکردنەوەی پۆستەری ئیسفەندیاری، داوای ئازادکردنیان کرد.
ئەم ناڕەزایەتییە لە کاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو، دادگایەکی ئێرانی دوو هاوڵاتیی فەڕەنسی بە ناوەکانی سیسیل کۆهلەر و جاک پاریسی بە تۆمەتی سیخوڕی، بە ٦٣ ساڵ زیندانیکردن سزا دا. فەڕەنساش ئەو تۆمەتەی ڕەت کردووەتەوە و بە بێ بنەما ناوی بردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

نێچیرڤان بارزانی و عەممار ئه‌لحەکیم چەند پرسێک تاوتوێ دەکەن

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیەنرا

سەڵاح

جایکاو ئیتۆچوی ژاپۆنی بە بڕی ۲۰۰ ملیۆن دۆلار پڕۆژەیەکی ستراتیژیی ئاوی قورس لە هەولێر جێبەجێ دەکەن

گوران