zagros news agency

“One Battle After Another” لەبەردەم مەترسیی لەدەستدانی ١٠٠ ملیۆن دۆلاردایە

چەندین ڕاپۆرتی بیانی ئاشکرایان کردووە کە فیلمی “One Battle After Another”ـی ئەستێرەی جیهانی لیۆناردۆ دیکاپریۆ، براوەی خەڵاتی ئۆسکار، نزیکە لە لەدەستدانی ١٠٠ ملیۆن دۆلار لە شەڕی داهاتەکانی ئێستای، لە کاتێکدا فیلمێکی وەک “Smashing Machine” بەهۆی بودجەی زەبەلاحەوە تووشی کێشە بووە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی ڤرایتی، رەنگە فیلمەکە نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلار زیان بکات بەهۆی قەرەباڵخیی فیلمەکان لە بۆکس ئۆفیسدا و بەهۆی ئەو بودجە زەبەلاحەی کە بۆی تەرخان کراوە و پێویستە لە یەکەم هەفتەی کردنەوەیدا کۆی بکاتەوە.

سەرەڕای ئەمەش، فیلمەکە ستایشی ڕەخنەگرانی بەدەستهێناوە و وەک کلاسیکێکی هاوچەرخ ناوزەد کراوە، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە فیلمە بەهێزەکانی وەرزی خەڵاتەکان. فیلمەکە لەلایەن بینەرانەوە هەڵسەنگاندنی “نایاب”ـی پێدراوە، کە بەرزترین هەڵسەنگاندنە دیکاپریۆ لە دوای فیلمی “تایتانیک” لە ١٩٩٧ـەوە بەدەستی هێنابێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرباز بەرزنجی ئەندامی ئەنجوومەنی لەندەن لامبس دەکات

یاسین

“Full Name” خەڵاتی باشترین کورتە فیلم وەردەگرێت

ART

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق دەكات

سەڵاح