zagros news agency

دی ئەنجیلۆ کۆچی دوایی کرد

ئەفسانەی میوزیکی R&B و براوەی خەڵاتی گرامی، مایکڵ دی ئەنجیلۆ، لە تەمەنی 51 ساڵیدا، لە شاری نیویۆرک کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکان، دی ئەنجیلۆ دوای ململانێیەک لەگەڵ شێرپەنجەی پەنکریاسدا گیانی لەدەستداوە. ئەو بە نهێنی چارەسەری وەردەگرت.

ئەم گۆرانیبێژە لە ساڵی 1995 بە ئەلبوومی “Brown Sugar” ناوبانگی دەرکرد. هەروەها دوو ئەلبوومەکەی تری، “Voodoo” و “Black Messiah”، بە دوو بەرهەmi زۆر کاریگەر لە میوزیکی R&Bی هاوچەرخدا دادەنرێن.

دی ئەنجیلۆ پێش مردنی سەرقاڵی کارکردن بوو لەسەر میوزیکی نوێ و دوو کوڕ و کچێکی لە دوای خۆی بەجێهێشت.

هەواڵی پەیوەندیدار

دیکاپریۆ: ژیریی دەستکرد جێگەی داهێنانی مرۆڤ ناگرێتەوە

ART

فیلمی “Weapons” زیاتر لە 244 ملیۆن دۆلاری بەدەستهێنا

ART

رێورەسمی بڵاوکردنەوەی کتیبی “زەماوندى سيمرخ” بەڕێوەچوو

ART