وەرزی چوارەمی زنجیرە کلاسییەکەی نێتفلیکس، “Bridgerton”، بڕیارە بەسەر دوو بەشدا لە ماوەی ساڵی 2026دا بڵاوبکرێتەوە. بەشی یەکەم لە 29ی کانوونی دووەم و بەشی دووەمیش لە 26ی شوباتی هەمان ساڵدا نمایش دەکرێت.
پلاتفۆرمی نێتفلیکس پێشتر نوێکردنەوەی زنجیرەکەی بۆ وەرزی پێنجەم و شەشەم ڕاگەیاندبوو. ئەم بڕیارە دوای ئەوە هات کە وەرزی سێیەم ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و گەیشتە 91.9 ملیۆن بینەر.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەی “Variety”، وەرزی سێیەمی زنجیرەکە بە فەرمی چووەتە لیستی بەناوبانگترین بەرهەمەکانی نێتفلیکسەوە.

