رێژین خۆشناو، کارگێری مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ڕۆڵی ئافرەتان لە پرۆسەی هەڵبژاردن هاوشێوەی هەر شتێكی دیكە گرنگە، چونكە نیوەی دەنگدەران ئەگەر زیاتریش نەبێت، ئافرەتن، چارەكێكی ئەو تیم و كاندیدانەشی كە هەڵمەتەكە (هەڵمەتی هەڵبژاردن) دەكەن، هەر ئافرەتن، بۆیە ڕۆڵ و پێگەیان زۆر گەورە و كاریگەر و یەكلاكەرەوەیە.
رێژین خۆشناو گووتی: سەبارەت بە پێگەی ئافرەت لە سەرخستنی لیستی ٢٧٥ی پارتیمان، لە سەرەتاوە ئاماژەم پێكرد و گوتم، ڕۆڵ و پێگەیەكی زۆر گەورە و كاریگەر و یەكلاكەرەوەیان هەیە و بە یەكخستنی ڕیزەكانیان دەتوانن هەڵبژاردن بەو بارەدا بخەن كە خۆیان دەیانەوێت.
هەروەها رێژین خۆشناو، کارگێری مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان، ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو گووتی: ئێمەش هاوشێوەی ئەو ئافرەتانەی كە تازە مافی بەشداریی سیاسی و دەنگدانیان هەیە، سەرەتا بە دەنگدان و پاشان بە دیاریكردنی ئامانج و دواتریش بە كاركردن لەو جێگەیەی كە پێمانوابوو دەتوانین ئامانجەكەمانی تێدا تەحقیق بكەین، دەستمانپێكرد و بە تەجروبەی چەندین ساڵەی كاركردنمان دڵنیابووینەوە لەوەی كە پارتی دیموكراتی كوردستان باشترین جێگەیە كە ڕێز لە پێگە و ئامانج و خواستەكانمان دەگرێت و سەرەنجام توانیمان خواستەكانمان لەناو ئەم پارتەدا بەرجەستە بكەین و بە خەبات و تێكۆشان توانیمان پانتاییەكی فراوانتری كاركردن بگرین و هێزەكانمان یەكبخەین و هەوڵەكان ڕژدتر و فراوانتر بكەین بۆ گەیشتن بەو ئامانجەی كە هەمانە.
دڵشاد یونس هەرکی

