zagros news agency

لە هەولێر .. ده‌ست به‌ جێبه‌جێكردنی پڕۆژەیەكی گەورەی ریسایكلینی ئاوەڕۆ ده‌كرێت

 

پڕۆژەیەكی گەورەی ریسایكلینی ئاوەڕۆ، كە لە توانایدا هەیە ( 840 هەزار مەتر سێجا ) ئاو پاك بكاتەوە، دەست بەجێبەجیكردنی دەكرێت.

لە سەر ڕەزامەندی و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆك وەزیرانی كوردستان، لەو نزیكانە لە هەولێری پایتەخت بەردی بناغەی پڕۆژەییەكی گەورەی ڕیسایكلینی ئاو دادەنرێت، كە لە تاوانایدا هەیە ( 840 هەزار مەتر سێجا ) لە رۆژێكدا ئاوی بەفیڕۆچوو و ئاوەڕۆكان پاك بكاتەوە.

لەو پڕۆژە گرنگەدا دوای ڕیسایكلینی ئاوی بەفیڕۆچوو و  ئاوەڕۆكان، بەكاردەهێنرێتەوە و لە ( پڕۆژەی گەورەی و ستراتیژی پشتێنەی سەوزایی، پاركەكان و كارگەكان ) ئەو ئاوە بەكاردەهێنرێتەوە و سودی لێدەبینرێت، بەتایبەتی دەبێتە سەرچاوەیەكی گرنگی ئاودانی پشتێنەی سەوزایی هەولێر، هەروەها ئەو جوتیارانەشی كە كاری سەوزە چاندن دەكەن، ئەوانیش دەتوانن ئەو ئاوە بەكار بێننەوە بۆ ئاودانی سەوزە، لە كاتێكدا لە پێشوتردا بە ئاوەڕۆ سەوزەكان ئاو دەدران.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە

سەڵاح

هۆشیار زێباری: ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر گرنگە بۆ پرۆسەی دیموکراسیمان

دڵشاد

لەسەدا 80ـی ئەمەریکییەکان ترسییان هەیە وڵاتەکەیان بخزێتە ناو ئاژەوەگێڕییەوە

یاسین