zagros news agency

عێراق بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سووریا نێوەندگیری دەکات

 

بەغدا بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سووریا، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و هاتنەسەرکاری ڕژێمی ئێستا لە سووریا، نێوەندگیریی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەکات.
ماڵپەڕی نیوڕیجن لە زاری سەرچاوە سیاسییەکانەوە بڵاوی کردووەتەوە، عێراق بۆ تێپەڕاندنی دۆخی سڕی ستراتیژیی نێوان تاران و دیمەشق ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی نیوڕیجن، بەرپرسانی بەغدا دەیانەوێت هەڵکەوتەی جوگرافیایی وڵاتەکەیان بۆ ئەندازیاریکردنی پەیوەندی و ئاشتییەکی نوێ لەنێوان ئێران و سووریادا بەکار بهێنن کە ئێستا ڕەوتی سیاسییان لێک جیا بووەتەوە.
نیوڕیجن لە زاری سەرچاوەکانییەوە ئاشکرای کردووە، لە چەند مانگی ڕابردوودا نوێنەرانی هەواڵگری و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە نهێنی سەردانی دیمەشقیان کردووە و تەوەری گفتوگۆکانیان کردنەوەی دەرگایەک بۆ ڕێکخستنەوەی پەیوەندییەکانی ئێران و سووریا بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پزیشكیان، بە فەرمی سەرۆك بارزانیی بۆ سەردانكردنی ئێران بانگهێشت كرد

سەڵاح

ڕێکخراوی CPTـی ئەمەریکی: شەوی ڕابردوو 24 هێرش کراوەتە سەر عێراق

یاسین

چوارچێوەی هەماهەنگی: کەتیبەکانی حزبوڵڵا و نوجەبا ٦ مەرجیان بۆ رادەستکردنی چەکەکانیان داناوە

یاسین