zagros news agency

میللەت عیسمەت: ئەمڕۆ دهۆک قسەی خۆی دەکات

 

ئەمرۆ بەئامادەبوونی جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاهەنگی جەماوەری گەورەی پارتی لەپارێزگای دهۆک بەڕێوە دەچێت ڕۆژنامەنووسێکی ئەو پارێزگایەش دەڵێت: ئەمرۆ پارتی قسەی خۆی دەکات.

میللەت عیسمەت، بۆ زاگرۆس گوتی: پارتی دیموکراتی کوردستان خەمخۆری دهۆک و دهۆکییەکانن، ئامادەبوونی هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی لەئاهەنگی جەماوەری دهۆک پەیامێکی بەهێزە بەوەی پارتی لەدهۆکەوە زەنگی سەرکەوتنی گەورەی هەڵبژرادن لێ دەدات.

ئەوەشی خستەروو: سەردانی سەرۆک بارزانی بۆ دهۆک دڵخۆشیەکی گەورەبوو بۆ خەڵکی پارێزگاکە و هەبوونی ئەو هەموو پرۆژە لەپارێزگاکە ئەوەندەی دیکە خەڵکی دڵخۆشکردووە و لیستی ٢٧٥ی پارتی سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی: لە هەندێ ناوچە بەفر و باران دەبێت

سەڵاح

شارەزایەکی ئابووری داهاتی نەوتی و نانەوتی عێراق و کورتهێنانی ئاشکرا کرد

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح