zagros news agency

هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان گەیشت و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت

 

وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند، هاوكاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتەكە و سبەی دەست بە دابەشكردنی دەكرێ.

وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاندووە: رۆژی 4/11/2025، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگى 10 خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتى بودجە و بەرنامەکان (ژمێریارىی سەربازى) دەست دەکرێت بە تەواوكردنی رێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ تەواوکردنی ئامادەکارییەکان و سبەی پێنجشەممە 6/11/2025، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە: لەم مانگەدا زیاتر لە 97%ـی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی (هەژماری من)ـەوە هاوکاریی هاوپەیمانان وەردەگرن، ئەوانەی تریش لە رێگەی سیستەمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەر دەگرن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕێوڕەسمی ناساندنی ڕۆمانی “کردستان ومن منا لا یعشقها” بەڕێوەچوو

ART

ئومێد خۆشناو: شـــەڕی ئێـــران و ئیسرائیل کاریگەری لەسەر ئازووقە نابێت و کۆگاکانمان پڕن

سەڵاح

پارێزگاری کرماشان: هەناردەی نانەوتی بۆ عێراق زیاد دەکەین

یاسین