zagros news agency

ئوسترالیا: یاسایەک بۆ خستنە لیستی تیرۆرەوەی دامەزراوە حکوومییە دەرەکییەکان پەسەند کرا

 

پەرلەمانی ئوسترالیا یاسایەکی نوێی پەسەند کرد کە ڕێگە بە حکوومەت دەدات ئەو دامەزراوە حکوومییە دەرەکییانەی پشتیوانیی لە کردەوەی تیرۆریستی دژی ئوسترالیا دەکەن، وەک ڕێکخراوی تیرۆریستی بناسێنێت. ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە حکوومەتی ئوسترالیا چەند ڕاپۆرتێکی لەبارەی ڕۆڵی سوپای پاسدارانی ئێران لە کردەوە تیرۆریستییەکانی نێو خاکی ئوسترالیادا بڵاو کردەوە.

ئەنتۆنی ئالبانیز، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا، لە ٢٦ی ئابدا ڕایگەیاندبوو کە دوای سەلماندنی ڕۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە لانی کەم دوو هێرشی دژی جوو لە نێو ئوسترالیادا، باڵیۆزی ئێرانیان لە وڵاتەکەیان دەر کردووە و چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی ئوسترالیاش لە تاران ڕاگیراوە. هەر ئەو کاتە، ئالبانیز ئاماژەی بەوە دابوو کە وڵاتەکەی دەیەوێت سوپای پاسداران بخاتە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکانەوە. پەسەندکردنی ئەم یاسایە، ڕێگە خۆش دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارە و فراوانکردنی چوارچێوەی یاسایی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەلایەن دامەزراوە حکوومییە دەرەکییەکانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

د.دانه‌ر عه‌بدولغه‌فار: لە ئەگەری هەر هەموارکردنەوە و گۆڕانکارییەک له‌سه‌ر ژمێری پەنا دەبەینە بەر هەموو ڕێوشوێنێکی دەستووری و یاسایی

سەڵاح

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندێکی ڕەوەندی کلدانیی و ئاشووریی نیشتەجێی ئەمەریکا کۆده‌بێته‌وه‌

یاسین

ئەنگوستیلەکەی سامسۆنگ هەڵدەوەشێتەوە

یاسین