zagros news agency

بەرپرسی لقی دهۆکی کۆمیسیۆن: ئەوانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە دەتوانن دەنگ بدەن

 

ئەمڕۆ یەکشەممە، 9-11-2025، خالید عەباس، بەرپرسی لقی دهۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، 56 هەزار کەس مافی دەنگدانی هەیە و لە 43 بنکە و 195 وێستگەی دەنگدان دەنگدەدەن.

گوتیشی: ئەمڕۆ بەیانی هەندێک کێشەی تەکنیکیمان هەبوو، وەک وەستانی ئامێرەکان، بەڵام هەموویان چارەسەرکراون و ئێستا پرۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی باش بەرێوەدەچێت.

ئاماژەی بەوەشدا، 26 هەزار دەنگدەری ئاوارەمان هەیە، کە لە 23 بنکە و 73 وێستگە، لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان دەنگدەدەن، تاوەکوو ئێستا ڕێژەی بەشداریی ئاوارەکان زۆر کەمە، کە تا کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆ 10% بووە، بەڵام لە هێزە ئەمنییەکان 50%ـیە، وە پێشبینی دەکەین ڕێژەکە زیاتر بێت.

گوتیشی: بۆ دەنگدانی تایبەت بۆ هێزە ئەمنییەکان، 195 وێستگە و و 43 بنکەمان هەیە کە 56 هەزار دەنگدەر مافی بەشداریی کردنی هەیە،  دەشڵیت: پڕۆسەکە بە شێوەیەکی گشتی زۆر باش بەڕێوەچوو. وەکو ئاماژەم پێدا، تا کاتژمێر 6:00ـی ئێوارە بەردەوام دەبێت و دواتر بەخێرایی ڕاپۆرت و ئەنجامەکان ڕادەگەیەنرێن و ئەنجامەکان دەنێردرێن بۆ بەغدا، پاشان لە هەموو بنکەکانی دەنگدان پرۆسەی ژماردن بەدەست دەستپێدەکات و دەنگەکان دەژمێردرێن.

خالید عەباس باسی لەوەشکرد، ئێمە 150 ئامێری دەنگدانی یەدەگمان بۆ هەموو بنکەکانی پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ناردووە، 150ـی دیکەش تاکو ئێستا زۆر بەکار نەهێنراوە، واتە ئەگەر ئەو دەنگدەرانە هاتن و کێشەی پەنجەمۆریان هەبوو، دەتوانن بەشدار بن و دەنگبدەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ماری بێت هێرت لە تەمەنی 79 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد

ART

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووەكان سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر كرد

سەڵاح

له‌ هه‌ولێر پێنج پۆندی دیکە دروست ده‌كرێت

سەڵاح