zagros news agency

یوسف ئەمین لە هەڵبژاردەی عێراق دادەبڕێت

لەهەواڵێکی شۆکهێنەر و لەناکاودا دوورکەوتنەوەی یوسف ئەمینی یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق ڕاگەیاندار بەهۆی پێکانەوە،کە یاریزانەکە ناتوانێت بەشداری یاریە چارەنووسسازەکەی بەرامبەر ئیمارات یاری بکات لە پاڵاوتنەکانی جامی جیهانی لە کیشوەری ئاسیا.

 

بەپێی سەرچاوەکان بێت یوسف ئەمین حەزی ویستی بەشداری کردنی هەبووە لەبەرامبەر ئیمارات بەڵام کارگێڕی یانەی ئەیک لارناکای قوبرسی بەهەموو شێوەیەک ئەوەیان ڕەتکردۆتەوە یاریزانەکە پەیوەندی بە کەمپی ڕاهێنانەکانی هەڵبژاردەی عێراقەوە بکات ئەمەش لەپێناو سەلامەتی یاریزانەکە لەترسی زیاد نەکردنی پێکانەکەی.

 

لە ڕێککەوتی 13ی ئەم مانگە هەڵبژاردەی عێراق لەنێو یاریگای موحەمەد بن زاید دەبێتەوە میوانی هەڵبژاردەی ئیمارات و لەو یاریەدا عێراق تەنها بردنەوە دادی دەدات بۆ گەیشتن بەمۆندیالی ساڵی 2026

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر، نۆژەنکردنەوەی یاریگای نێودەوڵەتی ” شەهید فەرەنسۆ هەریری” بەسەرکردەوە

یاسین

خواردنی تایبەت لە پشت جەستەی ئەفسانەیی هالاندەوە

یاسین

سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا داوای کۆتاییهاتنی توندوتیژی لە غەززە کرد

سەڵاح