zagros news agency

کۆمیسیۆن: دوورخستنەوەی کاندیدەکان بەردەوام دەبێت تا پەسەندکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن

 

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دووپاتی کردەوە کە ئەوان لایەنێک نین لە پرۆسەی دوورخستنەوەی کاندیدەکان، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا کە بڕیاری دوورخستنەوە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی دادگای فیدراڵی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن پەسەند دەکات.

جومانه غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆن رایگەیاند: “کۆمیسیۆن لایەنێک نییە لە دوورخستنەوەی کاندیدەکان، بەڵکو تەنها لایەنێکی رێکخەرە بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەکان”، ئاماژەی بەوەشدا کە “سەرجەم زانیارییەکانی کاندیدەکان بۆ لایەنە تایبەتمەندەکانی وردبینیکردن دەنێردرێن، کە ئەمانەن: دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری، دەستەی نەزاهە، وەزارەتەکانی ناوخۆ و بەرگری، دەزگای دژە تیرۆر، وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا، دەستەی حەشدی شەعبی، وەزارەتی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و ئەنجومەنی باڵای دادوەری.”

راشیگەیاند: “کۆمیسیۆن بە پشتبەستن بەوەی لەو لایەنانەوە سەبارەت بە شایستەیی کاندیدەکە پێی دەگات کاندیدەکان دوور دەخاتەوە”، دووپاتیشی کردەوە کە “پرۆسەی دوورخستنەوە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی پەیوەندی کۆمیسیۆن بە کاندیدەکەوە دەمێنێتەوە.”

بە گوتەی غەلای، “ئەو پەیوەندییە دوای پەسەندکردنی ئەنجامە کۆتاییەکانی هەڵبژاردن لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە کۆتایی دێت”، ئاماژەی بەوەشدا کە “دوورخستنەوە لە هەر کاتێکدا رێی تێدەچێت، لە ئەگەری هەبوونی سکاڵا سەبارەت بە تاوانی هەڵبژاردن یان دەستکاریکردنی بەڵگەنامەکانی کۆمیسیۆن، یان مامەڵەی نایاسایی بە کارتی بایۆمەترییەوە، کە ئەمەش رەنگە ببێتە هۆی دوورخستنەوەی کاندیدەکە.”

غەلای دووپاتی کردەوە کە “بڕیاری کۆمیسیۆن کۆتایی نییە، بەڵکو مافی تانەلێدانی هەیە لەبەردەم دەستەی دادوەری لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە دوای بڵاوکردنەوەی لە ماڵپەڕی فەرمی، لە کاتێکدا بڕیاری دەستەی دادوەری کۆتایی و پابەندکەر دەبێت بۆ هەموو لایەنەکان.”

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە نێو سەرکردەکانی جیهاندا

سەڵاح

ئاگادارییەک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین