zagros news agency

دەرفەتێکی زێڕین دەکەوێتە بەردەم ڕۆدریگۆ

 

لە نێو لێشاوی پێکانی یاریزانان لەگەڵ هەبوونی کۆمەڵێک یاریزان لەپێگەی پێشەوەی ڕیاڵ مەدرید جارێکی دیکە دەرفەتێکی زێڕین دەکەوێتە بەردەم ڕۆدریگۆ گۆیسی ئەستێرەی لاوی یانەی ڕیاڵ مەدرید تاکو بتوانێت قاچەکانی خۆی بنەخشێنێت لەیاریگادا وەکو یاریزانێکی گرنگی پێکهاتەکەی چابی ئەڵۆنسۆ لە ڕیاڵ مەدرید،کە ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی پێکانی ماستانتانۆی ئەرجەنتینی.

 

ڕۆدریگۆ ئەم وەرزەی بە ناسازی و یەدەگ بوون لەگەڵ مێرێنگی بەڕێکردوە،کە لەهەندێک کاتدا ناوی بەیانەکانی ئەوروپا دەبەسترایەوە بەهۆی ئەو حاڵەیەوە،بەڵام ئێستا بەهۆی پێکانی ماستانتانۆ ڕۆدریگۆ دەرفەتی خۆ سەلماندنی کەوتۆتە پێش تاکو ببێتە یەکێک لە کارەکتەرە نایابەکانی چابی ئەڵۆنسۆ.

 

ڕۆدریگۆ گۆیسی بەڕازیلی تەمەن 24 ساڵ لە ساڵی 2019 لەیانەی سانتۆسی بەڕازیلیەوە ڕووی کردە یانەی ڕیاڵ مەدرید و لەگەڵ مێرێنگی لەزۆربەی کاتەکاندا وەکو ئەستێرەیەک دەدرەوشایەوە،بەڵام لەگەڵ هاتنی چابی ئەڵۆنسۆ وەکو ڕاهێنەری یانەکە تاکو ئێستا دەرکەوتنێکی وەهای نەبووە سەرنجبەرانە چاوەکان ڕابکێـشـێـت.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرپرسێکی گەورەی ئۆڵۆمپی عێراق لە پۆستەکەی دوورخرایەوە

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ شەممە

یاسین

میلان چاوی لە ئەستێرەیەکی بارسایە

یاسین