zagros news agency

عەباس عێراقچی: هیچ ئەگەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا نییە

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی تشرینی دووەم، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەت ڕایگەیاند کە لە بارودۆخی ئێستادا “هیچ ئەگەرێک بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستان لەگەڵ ئەمریکا بوونی نییە.”
وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان گوتی: “ڕاستییەکەی ئەوەیە کە لە ئێستادا هیچ ئەگەرێک بوونی نییە، چونکە ئێمە هیچ ڕوانگەیەکی ئەرێنی یان بنیاتنەر لەلایەن ئەمریکاوە نابینین.”
عێراقچی هەروەها گوتی: “هەر کاتێک ئەوان بۆ دانوستانێک لەسەر بنەمای یەکسانیی و بە ئامانجی ڕێککەوتنێکی سوودبەخش بۆ هەردوو لا ئامادە بوون، ئێران دەتوانێت تاوتوێی بکات.”
دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتن سەبارەت بە پڕۆگرامی ئەتۆمیی ئێران و هەڵگرتنی سزا ئابوورییەکان ماوەی چەند مانگێکە وەستاون و هیچ نیشانەیەک لە پێشکەوتن لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا بەدی ناکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق: قۆناغێکی نوێ لە نێوان بەغدا و هەولێر دامەزراوە

سەڵاح

ئاسایشی هەولێر دوو دز دەستگیر دەکات

یاسین

سەلوان مۆمیکا کوژرا

سەڵاح