zagros news agency

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی له‌ نوێنەری سکرتێری گشتیی UN کرد

به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2025/11/10 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له‌ دیدارێکدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محەمەد ئەلحەسسان، نوێنه‌ری سکرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، دۆخی گشتیی عێراق و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر و به‌غدایان تاوتوێ کرد.

هه‌روولا جه‌ختیان له‌ گرنگیی هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌یه‌کی بێگه‌ردی ده‌نگدان له‌ هه‌رێمی کوردستان و عێراق به‌گشتی کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها هیوایان‌ خواست هه‌ڵبژاردن و ئه‌نجامه‌کانی، له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان ببه‌نه‌‌ قۆناغێکی باشتره‌وه‌.

هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیی چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانی هه‌ولێر – به‌غدا له‌ ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێکگه‌یشتنه‌وه‌، هه‌روه‌ها داکۆکییان له‌ پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ عێراق کرده‌وه‌.

دوایین پێشهاته‌کانی دۆخی ناوچه‌که‌ به‌گشتی، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی دیداره‌که‌ بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە دەستەی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کورد لە سووریا دەکات

دڵشاد

سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران وردەکاری پارەی فیعلی رەوانەکراو لەلایەن بەغداوە بۆ ساڵی 2023 بڵاودەکاتەوە

دڵشاد

پیرۆزبایینامه‌یه‌ك له‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

سەڵاح