zagros news agency

جێنیفەر لۆرانس و ئێما ستۆن فیلمێک لەبارەی “میس پیگی” بەرهەمدەهێنن

ئەستێرەی جیهانی، جێنیفەر لۆرانس، ئاشکرایکرد کە لەگەڵ هاوڕێ نزیکەکەی، ئێما ستۆن، کار لەسەر پڕۆژەیەکی سینەمایی نوێ دەکەن کە چیرۆکی کەسایەتیی بەناوبانگی بووکەڵەیی “میس پیگی” دەگێڕێتەوە.

لۆرانس لە میانی بەشداریکردنی لە پۆدکاستی “Las Culturistas” رایگەیاند: “نازانم رێگەم پێدراوە ئەمە بڵێم یان نا، بەڵام دەیلێم… من و ئێما ستۆن کار لەسەر بەرهەمهێنانی فیلمێک دەکەین لەبارەی میس پیگی، و نووسەر کۆڵ ئیسکۆلا کاری نووسینی سیناریۆکەی گرتووەتە ئەستۆ”.

لۆرانس ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەگەری هەیە هەردووکیان پێکەوە لە فیلمەکەدا رۆڵ ببینن و بە پێکەنینەوە گوتی: “زۆر سەیرە کە سەرەڕای هاوڕێیەتییەکی دوور و درێژمان، تاوەکو ئێستا پێکەوە کارمان نەکردووە”.

میس پیگی یەکێکە لە کەسایەتییە ئایکۆنییەکانی بەرنامەی “The Muppet Show” کە یەکەمجار لە ساڵی ١٩٧٦ دەرکەوت و بە کەسایەتییە بوێرەکەی و جلوبەرگە سەرنجڕاکێشەکانی ناسراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانگی داهاتوو وەرزی سێیەمی “The Diplomat” نمایش دەکرێت

ART

دوایین ئەڵقەی “Stranger Things” لە سینەماکان دەبێت

ART

لە سلێمانی پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێبی سلێمانی کرایەوە

ART