بە ناوی خوای گەورە.
بەڕێز جەنابی کاک مەسعود بارزانی
سەرۆکی پارتی دێمۆکراتی کوردستان
بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵ و هاوبیرانم لە پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی بە دەستهێنانی زیاد لە یەکملوێن دەنگ، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق. پیڕۆزبایی گەرم ئاراستەی بەڕێزتان و گشت ئەندامانی سەرکردایەتی پارتە تێکۆشەرەکەتان ^ پارتی دێمۆکراتی کوردستان^ دەکەم.
بەو ڕیکۆردە مێژووییە: شانازییەکی دیکەتان لە مێژووی خەباتی سەروەری نیشتیمانتان بەدەستهێنا. ئاکامی ئەو هەڵبژاردنە بووەتە جێگەی خۆشحاڵی ئێمە و هەموو کوردێکی نەتەوەیی. هەروەها سەلماندنی وەفای خەڵکی باشووری نیشتیمانە، بۆ ئەو هەموو پڕۆژە و ئاوەدانییە لە باشووری وڵاتەکەمان.
هیواخوازین کە ئەم سەرکەوتنە مێژوویەتان ببێتە پاڵدەری زیاتر بۆ یەکڕیزی و بەهێزی پێگەی نەتەوەی کورد لە بەغدا، تا گەیشتن بە سەروەری یەکجاری.
بەڕێزەوە.
عارف باوەجانی
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢١ی گەڵاڕێزانی ٢٧٢٥ی کوردی بەرامبەر بە ١٢ / ١١ / ٢٠٢٥ زاینی

