zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی لە عەبدولقادر بازرگانەوە بۆ سەرۆک بارزانی و جێگرانی

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

 

رێزدار/ سەرۆک مسعود بارزانی.

رێزداران/ جەنابی کاک نێچیرڤان بارزانی، و جەنابی کاک مەسرور بارزانی، جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان.

 

بەبۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرکەوتنی گەورەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەدەستهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن دەنگ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێزتان و جێگرانی سەرۆک و تێکرای ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم کادر و ئەندامانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکەین، ئومێدی بەردەوامی و سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین.

 

بە شانازییەوە وەک پارتی چاکسازی تورکمان و پێکهاتەی تورکمان پاڵپشتی سەرسەختی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بوین و رێکخستنی حزبمان و ئەندام و لایەنگرانمان دەنگی خۆیان بە لیست و کاندیدەکانی پارتی دیموکراتی کوردستاندا، لەبەرئەوەی بۆ ئێمەی پێکهاتەی تورکمانی پارتی دیموکراتی کوردستان هەمیشە داکۆکیکاری سەرسەختی پاراستن و دەستەبەرکردنی سەرجەم مافەکانمان بووە، بۆ ئێمەی پێکهاتەی تورکمان زۆر گرنگە پارتی بەهێز بێت چونکە لە دواجاردا کوردستان بەهێز دەبێت و قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستانیش هەر بە سەرۆک بارزانی و پارتی دەپارێزرێت.

 

دووبارە گەرمترین پیرۆزبایتان لێدەکەین و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و هەمیشە شاد و سەرفراز بن.

 

عبدالقادر بازرگان

سەرۆکی پارتی چاکسازی تورکمان

١٣ی ١١ی ٢٠٢٥

هەواڵی پەیوەندیدار

فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە

سەڵاح

نەتەوە یەکگرتووەکان داوای پاراستنی ژیانی ڕۆژنامەنووسان دەکات

سەڵاح

فەرماندەی سوپای ئۆکرانیا: فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان کلیلی بەدەستهێنانی سوودە بەسەر ڕووسیادا

یاسین