zagros news agency

کەشناسی: لە دوای نیوەڕۆ ئاستی باران زیاتر دەبێت

 

ئەمڕۆ یەکشەممە  16-11-2025

کەش / کاریگەرى ئەم شەپۆلى باران بارینەى ڕووى لە ناوچەکەمان کردوە بۆ ئەمڕۆش بەردەوامى دەبێت و ئاسمانى هەرێم بە گشتى هەورى تەواو دەبێت , باران  بارین لە هەندێ کات بەشێوەى نمە بارانى پچڕ پچڕ دەبێت لە زۆربەى ناوچە جیاجیاکان، بەڵام لە ناوچە شاخاوییەکان ئاستى دابارین زیاتر دەبێت , لە دواى نیوەڕۆ ئاستى باران زیاتر دەبێت لەسەر بەشێک لە سنوورى باشوورى پارێزگاى هەولێر و پارێزگاى کەرکووک  و هەروەها بەشێک لە ئیدارەى گەرمیان , لە کاتى باران بارین ئەگەرى هەورە تریشقەش هەیە,  لە شەودا  کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتاى دێت لە سەر ناوچەکەمان  .

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند  ( 15 – 25 ) کم/ک.

ئاراستەی با /  باکووری خۆرهەڵات دەبێت

پلەکانی گەرما / بەگشتی نزم دەبێتەوە بە ( 1-2 ) پلە وە  لەناوچە شاخاویەکان بە (2-3)  پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە .

مەوداى بینین /  لەنێوان ( 6 – 7) کم دەبێت

 

سبەى دووشەممە 17-11-2025

کەش/ لە کاتەکانى بەرەبەیان ئەگەرى دروست بوونى تەم هەیە لەسەر زۆربەى ناوچە شاخاوییەکان , پاشان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ ساماڵ و پەڵە هەور و کاریگەرى شەپۆلى باران بارین کۆتاى دێت لەسەر ناوچەکەمان .

خێراى با / مام ناوەند  ( 10 – 15 ) کم/ک

ئاراستەی با / باکووری خۆرهەڵات دەبێت

پلەکانی گەرما / نزمترین پلەى گەرمى نزم دەبێتەوە و بەرزترین پلەى گەرمى بەرز دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

مەوداى بینین /  ( 6 – 8 ) کم دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان ( 2 -4 ) کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 21 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 17 پلەی سیلیزی

دهۆک : 17 پلەی سیلیزی

زاخۆ  : 17  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 20 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

سۆران : / 18پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 9 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی

 

 

16 – 11- 2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل هەڕەشە لە جێگرەوەی خامنەیی دەکات

یاسین

مەکرۆن داوا دەکات کوردانی سووریا لە قۆناخی گواستنەوەدا بەشدار بن

سەڵاح

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ چه‌ند بڕیارێكی بۆ خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌ركرد

سەڵاح