zagros news agency

وردەکاری پێکانەکەی هاوسن ئاشکرا کرا

 

لە هەواڵێکی تازە سەبارەت بە هەبوونی پێکانی دین هاوسنی ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید و هەڵبژاردەی ئیسپانیا وا بڵاوکراوەتەوە یاریزانەکە تەنها کەمێک ئازاری ماسوولکەکانی هەیە و دەتوانێت بۆ یاری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر ئێلچێ لە لالیگا ئامادەبێت،کە قەرار وایە 30 ئەم مانگە ئەنجام بدرێت.

 

 

بەگوێرەی زانیاریەکان بێت هۆکاری بەشداری نەکردنی دین هاوسن لەیاری ڕابردووی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ئازارەی ماسوولکەکانی و پێشتریش ڕیاڵ مەدرید هۆشداری دابوویە دەستەی پزیشکی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دەربارەی ئەو بابەتە و ڕاستەوخۆش دین هاوسن لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیا دوورخرایەوە.

 

لەسەر ئەو حاڵەتەش لویس دێلا فۆێـنـتـێ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لەلێدوانێکیدا باسی پێکانەکەی هاوسنی کرد و وتی؛ ئێمە نامانەوێت سەرکێشی بکەی بە یاریزانەکانمان و تەندروستی ئەوان بۆ ئێمە گرنگترین شتە،کە هەبێت لێرەدا.

 

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرشەلۆنە گرێبەستی ئاراوخۆ نوێدەکاتەوە

یاسین

ڕیاڵ مەدرید پێکانی ئەستێرەیەکی ڕاگەیاند

یاسین

نموونەیەک لە وەفا و دڵسۆزی لە تۆپی پێدا

یاسین