zagros news agency

مۆرینیۆ دەیەوێت پێکهاتەی ڕیال مەدرید کەمبکاتەوە و چەندین ئەستێرە دەخاتە لیستی فرۆشتنەوە

ڕادیۆی کادینا کۆپ ئاشکرایکردووە کە یانەی ڕیال مەدرید بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی خۆسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر، کار لەسەر دروستکردنی پێکهاتەیەکی چڕی بیست یاریزانی دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش چەندین ئەستێرە دەخاتە لیستی فرۆشتنەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە یاریزانانی وەک ئێدواردۆ کاماڤینگا، فێرلاند مێندی، ڕائول ئەسینسیۆ و ئیندریک لە پلانەکانی مۆرینیۆدا نین، هەروەها برایم دیازیش بەهۆی کۆتاییهاتنی گرێبەستەکەی لە هاوینی دوو هەزار و بیست و حەوت دەخرێتە بازاڕەوە تاوەکو یانەکە قازانجی دارایی لێ بکات.

لەلایەکی ترەوە، فرۆشتنی ئەو یاریزانانە کارێکی هەروا ئاسان نییە؛ چونکە ئەسینسیۆ و مێندی ئەو بڕە پارەیە ناکەن کە یانەی شاهانە داوای دەکات و لە هەمان کاتدا دیاز، ئیندریک و کاماڤینگاش ئامادەنین تیپەکە بەجێبهێڵن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

روونکردنەوەیەک لە یانەی هەولێرەوە

یاسین

گواردیۆلا وەڵامی ئارتێتا دەداتەوە

یاسین

گۆڵپارێزی ئینتەرمیلان پیاوێکی بەتەمەن دەکوژێت

یاسین