عرفان عه‌زیز
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، شەشەمین کۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (MEPS) ، بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی و 120 سەرۆک و سەرکردە لە 25 وڵات لە دهۆک دەستی پێ‌کرد.
كۆڕبه‌نده‌كه به گوتاری سه‌رۆك بارزانی ده‌ستیپێكرد. تێدا سێ خاڵی زۆر گرنگی په‌یوەست به داهاتوی عێراقه‌وه باسكرد. لێره‌دا شیكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و خاڵانه دەکەین:
– جەنابی سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌وه گووتی: (بە بڕوای من ئەو یاسایەی هەڵبژاردنی پێ کرا، یاسایەکی نادادپەروەرانە بوو و زیانی زۆری تێدابوو، و مافی زۆر خەڵکی شایستە خوراوە و خەڵکێکی ناشایستە مافی وەرگرتووە، بۆیە دەبێت یاساکە هەمواربکرێتەوە). ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه لێره باسبكرێت، به‌شێكی زۆری سه‌ركرده‌كانی عێراق ئێستا گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕەی، كه سیسته‌می هه‌ڵبژاردن له عێراقدا زیانێكی زۆری له پێكهاته‌كانداوه. كه‌مینه‌یه‌كی سیاسی كردوه‌ته‌وه حاكم. له كاتێكدا جه‌وهه‌ری ئەنجامدانی هه‌ڵبژاردن، بۆ گۆرانكاری بووه له سیسته‌می سیاسی و له دیكتاتۆریه‌وه بۆ دیموكراتی. به‌ڵام واپێده‌چێت به‌م یاسایه ئه‌و دادپه‌روه‌ریه دیموكراتییه نایه‌ته‌دی. بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێت ئه‌م یاسایه هه‌موار بكرێته‌وه، له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005 نوێنه‌رایه‌تی كورد له‌به‌غدا نزیك بووله 80 كورسی، كه‌چی لایه‌نه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌باره‌ی كورد، هاتن به‌میزاجی خۆیان ئه‌م یاسایانه‌یان بۆ هه‌ڵبژاردن دانا. ئیستاش ئه‌گه‌ر سیسته‌می یه‌ك بازنه جێبه‌جێبكرێت، به‌ته‌نیا پارتی ده‌بێته 60 كورسی یاسایه‌ك ئاوا خراپ و نادادپه‌روه‌ربێت ئیتر بۆ ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پێبكرێت؟
– جەنابی سه‌رۆك بارزانی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا باسی له‌وه کرد، بەپێی بڕگەی 65ـی دەستوور، کار بۆ دامەزراندنی ئەنجوومەنی فیدراڵی بکرێت . ئەمە هەنگاوە زۆر گرنگە، چونکە دڵنیاییەکە هەم بۆ هەرێمە و هەم بۆ پارێزگاکانە. له‌ماوه‌ی رابردوو لە زنجیره وتارێكم له‌باره‌ی داهاتووی عێراقه‌وه. یه‌كێك له‌و خاڵانه‌ی كه باسم كردووه، دروستكردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه بووه، كاتی خۆی ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌نجومه‌نه هه‌بوایه هەرگیز دۆخی هه‌ولێرو به‌غدا نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ. له بۆشایی نه‌بوونی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه، دادگای فیدرالی كه‌وته ته‌فسیكردنی ده‌ستوور، له‌و رێگایه‌وه له‌پێگه‌ی كوردستان درا. په‌رله‌مانی عێراق به‌بێ ره‌چاوكردنی پێگە و گرنگی پێكهاته‌كان، كۆمه‌لێك بریار و یاسای ده‌ركرد، كه له‌دژی هه‌رێمی كوردستان بوو. لە یەگەری هەبونوی ئەم ئه‌نجومه‌نه، كورد مافی ڤیتۆی ده‌بێت. هیچ بریارێك له عێراقدا به‌بێ هه‌رێمی كوردستان ده‌رناچێت. ئه‌م ئه‌نجومه‌نه دەبێتە فلته‌رێکی سیاسی له‌نێوان شیعه، سوننه و كورد. كه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر بریارێك و یاسایەک له‌پەرله‌مان و حكوومه‌ت بدرێت و دەربچێت له‌وێ گه‌نگه‌شه دەکرێت.
– لە به‌شێكی دیكه‌ی گووتەکانی، جەنابی سه‌رۆك بارزانی، به‌روونی تیشكیخسته سه‌ر بابه‌تی دامەزراندنی دادگای فیدرالی و رایگه‌یاند: دەبێت بەپێی بڕگەی 92 و 93.ـی دەستوور دادگای فیدراڵی دابمەزرێت. هەموو کارەکانی لەگەڵ دەستوور گونجاوبن. لێره‌دا ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه، کە دادگای فیدرالی بۆ قۆناغی داهاتوو ده‌بێت به‌پێی ده‌ستوور رێكبخرێته‌وه. ناكرێت دامه‌زراوه‌یه‌كی گرنگی ئاوا، بكرێته چه‌كێكی سیاسی به‌ده‌ست هێزه سیاسییه‌كانه‌وه، ده‌بێت وه‌ك خۆی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بكرێت و هه‌رچی زووه كاربكرێت بۆ دووباره بونیاندنانه‌وه‌ی.
– له بەشێکی تری گوتەکانیدا جەنابی سه‌رۆك بارزانی دووپرسی دیكه‌ی گرنگی ده‌ستوور خستەڕوو. بڕگەی 140جێبەجێ بکرێت و چیتر دوا نەخرێت. یاسای نەوت و غاز پەسەندبکرێت، کە گونجاو بێت لەگەڵ یاسای بنەڕەتی. باسکردنی ئه‌م بابه‌ته، یه‌كێكه له هۆكاره گرنگه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌ری گرفته‌كان. چونكه ئه‌وه‌ی له‌نێوان هه‌ولێرو به‌غدا رووده‌دات راسته بابه‌تی ده‌ستووریه، به‌ڵام پێناسه‌كردنی ده‌ستووریش له‌دژی كوردستان به‌كارهێنراوه. بۆیه هه‌رچی زووه ده‌بێت، ئه‌م پرسه له‌په‌رله‌مان یه‌كلا بكرێته‌وه. له ساڵی 2007 ئه‌وه ئه‌م یاسایه ئاماده‌كراوه، به‌ڵام به هۆكاری سیاسی رێگا نه‌دراوه ده‌ربچێت. ئه‌گه‌ر یاسای نه‌وت و گازمان هه‌بوایه هەرگیز چاره‌نووسی نه‌وتی كوردستان نه‌ده‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی، كه به‌ده‌ستێكی سیاسی له پێگه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بدرێت، بۆیه ئه‌مه یه‌كێك ده‌بێت له کارە لە پیشینەکانی گرنگه‌كانی داهاتووی نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا.
جیا له‌وه‌ش ئه‌وه‌ی له كۆڕبه‌نده‌كه جێگای سەنجبوو.سه‌رۆك بارزانی له‌باره‌ی داهاتووی عێراقه‌وه باسی له‌وه كرد كه پێویستە هەموومان پێکەوە هەوڵ بدەین، دەوڵەت ببێتە دەوڵەتی دامەزراوەکان. چیتر دەوڵەت لەناو دەوڵەتدا نەبێتە ڕێگر و کێشە دروس بکەن. یاسا سەروەر بێت. هەر هاووڵاتییەک مافی خۆی و ئەرکی خۆی بزانێت. و تەرکیزێکی زیاتر بکرێتە سەر خزمەتگوزارییەکان بۆ سەرتاسەری عێراق.

