zagros news agency

یانەی ئارسێناڵ ویستی گواستنەوەی ڕۆدریگۆی هەیە

 

بەرپرسانی یانەی ئارسناڵ دەیانەوێت بەردەوام لە تۆکمەکردنی پێکهاتەکەی میکێل ئارتێتای راهێنەر هەربۆیە دەیانەوێت یاریزانی نوێی بۆ بگوازنەوە،فتبۆڵ ئینسایدەر بڵاویکردووەتەوە کە گەنەرز دەیانەوێت لە هاوینی داهاتوودا ئۆفەری فەرمی بۆ گواستنەوەی رۆدریگۆ پێشکەشی ریاڵ مەدرید بکەن.

سەرچاوەکە ئەوەی ئاشکراکردووە کە ئارسناڵ ئامادەن 80 ملیۆن
یۆرۆ پێشکەشی مێرێنگی بکەن لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لەو یاریزانەیان،لەلایەکیترەوە بەهۆی ئەوەی رۆدریگۆ گۆوس بەتەواوی لەلایەن چابی ئەلۆنسۆوە پەرواێزخراوە پێشبینی دەکرێت پەستان لەسەر یانەکەی دروست بکات بۆئەوەی کارئاسانی بۆبکەن لە ئەنجامدانی ئەم گواستنەوەیە.

ئەستێرە بەرازیلییەکە لەم وەرزە لەگەڵ یانەی شاهانە بەشداری 16 یاریی کردووە و لەوماوەیەدا توانیوێتی سێ گۆڵ بۆ هاورێکانی دروست بکات و هاوکاریان بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئارسناڵ بە هۆی لێدانی سەری گابرێل دێربی تۆتنهامی بردەوە

یاسین

ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆندێکی دیکەی ڕاگەیاند

یاسین

زیدان دوا بریاری خۆی دا سەبارەت بە راهێنەرایەتی یانەکان

یاسین