zagros news agency

“کوردەواری”، ژیانی سادەی گوند دەهێنێتە گەلەری میدیا

پانزەیەمین پێشانگای تایبەتیی هونەرمەند ئازا حەسیب قەرەداخی بە ناونیشانی “کوردەواری” لە گەلەری میدیای هەولێر کرایەوە، کە تێیدا ژیانی سادە و ڕەسەنی کوردەواری لە چوارچێوەی چەندین تابلۆی هونەریدا نمایش کراوە.

پێشانگاکە، کە لەلایەن ئاریان سەڵاحەدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانەوە بەسەرکرایەوە، سەرنجی ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و خەڵکی بۆ لای خۆی ڕاکێشا. تابلۆکان دیمەنەکانی ژیانی ڕۆژانە، جلوبەرگی کوردی، و سروشتی گوندەکانی کوردستانیان بە ڕەنگ و شێوازێکی تایبەت نیشان دەدا.

ئازا حەسیب قەرەداخی لەم پێشانگایەدا هەوڵیداوە ئەو لایەنە جوان و سادەیەی ژیانی کوردەواری زیندوو بکاتەوە کە لەناو ژیانی مۆدێرنی شارەکاندا وردە وردە بەرەو کاڵبوونەوە دەچێت.

پێشانگای “کوردەواری” تا ڕۆژی ١١ی حوزەیران بەردەوام دەبێت و ڕۆژانە پێشوازی لە سەردانیکەران دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی بەشی چوارەمی “Kung Fu Panda” زیاتر لە 500 ملیۆن دۆلارە

ART

ئەنیمەیشنی “Inside Out 2” لە دیزنی پڵەس بڵاودەکرێتەوە

ART

داهاتی “The Fall Guy” لە سینەماکاندا

ART